ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

داواكاریەكانی میسی بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

یاریگا-

رۆژنامەی “مۆندۆ”ی ئیسپانی، وردەکاریی لەبارەی دانوستانەکانی لیۆنێل میسی ئاشکرا کرد سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە گەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2020.

میسی هاوینی رابردوو یانەی بارسێلۆنای بەجێهێشت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد.

یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی 2021 ڕایگەیاند کە هۆکاری ڕۆیشتنی گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە یانەكە لە بارودۆخێكی دارایی سەختدا بوون و نەیانتوانیوە گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

بەڵام ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرای کردووە کە داواکارییەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە زیادەڕەویی تێدا كراوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ داواكاریەكانی میسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2020 ئاشكرا دەكات:

– 10 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشتێك بەدەستبهێنێت بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

– وەرگرتنی قەرەبووی دارایی دوای لێبڕینی موچەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بە ڕێژەیی سوودی %3.

– بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی تەنها 10 هەزار دۆلار بێت ، بۆ ئەوەی هەركاتێك وویستی یانەكە جێبهێڵێت.

-بوونی بۆكسێكی تایبەت بۆ خۆی و سوارێز لە كامپ نۆو.

پاداشتەكانی میسی لە سەرەتایی ساڵەكانیدا لەگەڵ بارسێلۆنا:

▪️2003/04: 45,977 یۆرۆی جێگیر و 1.503 بۆ هەر یارییەک

▪️ 2004/05: 64,368 یۆرۆی جێگیر و 1,653 بۆ هەر یارییەک

▪️2005/06: 82,759 یۆرۆی جێگیر و 1,803 بۆ هەر یارییەک

▪️2006/07: 96,553 یۆرۆی جێگیر و 2,104 بۆ هەر یارییەک

▪️ 2007/08: 275.865 یۆرۆی جێگیر و 6.010 بۆ هەر یارییەک

▪️2008/09: 303,451 یۆرۆی جێگیر و 6,611 بۆ هەر یارییەک

▪️2009/10: 354,026 یۆرۆی جێگیر و 7,212 بۆ هەر یارییەک

▪️2010/11: 404.601 یۆرۆی جێگیر و 7.813 بۆ هەر یارییەک

▪️2011/12: 432.188 یۆرۆی جێگیرە و 8,414 بۆ هەر یاریەك

بابەتی زیاتر

Back to top button