ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

كامپۆس باس لە داهاتووی میسی دەكات

یاریگا-

بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لویس كامپۆس ، باس لە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات و هەروەها دەنگۆی ڕۆشتنی نەیمار لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕەتدەكاتەوە.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی RMC كامپۆس ووتی: نەیمار نزیك نەبووە لە ڕۆشتن لە پاریس سان جێرمان ، هەموو دەنگۆیەكان كە بڵاوكرایەوە تەواو دوور بوون لە ڕاستیەوە یان دەوترا كە ئیمباپێ دەیەوێت نەیمار لە یانەكە بڕوات ئەوانە هەواڵی ناڕاست بوون.

هەروەها ووتیشی: بەڕێژەی %100 نەیمار بە شێكە لە پڕۆژەی داهاتووی یانەكە.

سەبارەت بە میسی ووتی: پرسیارم لێكرد كە دەیەوێت بمێنێتەوە و پێی ووتم كە دەمەوێت بۆ سێ وەرز بەردەوام بم كە ماوەی گرێبەستەكەمە لێرە ، ئێمە تەواو ڕازین لە بارودۆخی لیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button