ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

” کۆتینهۆ بە هیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نیە “

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی فرۆشتنی فلیپ کۆتینهۆ ناوەڕاستکاری بڕازیلی بارسێلۆنا بڵاوبۆتەوە، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.

کیا جورابچیان بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە بڕازیلیەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری سکای سپۆرت گووتی ” لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بارتیمیۆ سەرۆکی بارسا لەبارەی ئەو دەنگۆیانە قسەم کردووە و ئەویش گوتوویەتی کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو یاریزانە بفرۆشن و لەگەڵی بەردەوام دەبێت “.

جورابچیان ئەوەشی گووت خودی کۆتینهۆش ئامادە نیە یانەکەی جێبێڵت و هیچ کاتێکیش بیری لەوە نەکردۆتەوە بگەڕێتەوە لیڤەرپول.

بابەتی زیاتر

Back to top button