ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

کۆتینهۆ ئامادەنیە بارسێلۆنا جێبێڵێت

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە زستانی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی موندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکەی بلاوگرانا بۆ ریزەکانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بڵاوبووەتەوە، بەڵام نوێنەرانی ئەو یاریزانە دەنگۆکە رەتدەکەنەوە.

کۆتینهۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئەو یاریزانە لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، بەهۆی پێکانەکانی بەشداری یارییەکی کەمی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button