ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا دوو یاریزانی دیاری یانەکەی خستۆتە لیستەوە بۆ فرۆشتن لە میرکاتۆی زستانە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا دوو یاریزانی دیاری یانەکەی خستۆتە لیستەوە بۆ فرۆشتن لە میرکاتۆی زستانە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی، بلاوگرانا دەیەوێ لە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە یەکێک لە دووانەی ئەنتوان گریزمان و فیلیپ کۆتینهۆ بفرۆشێت و لە بەرامبەردا بەو بڕە پارەی دەستی دەکەوێ، ئامانجە لەمێژینەکەی خۆی بگوازێتەوە کە مێمفیس دێپایە لە یانەی لیۆنی فەڕەنسی.

کۆتینهۆ و گریزمان بە ماوەی خراپی خۆیاندا ڕۆشتوون و گومان لە ئاستیان دروست بووە. ئەوە جگە لەو قەیرانە داراییەی بەرۆکی بارسای گرتووە و نایەوێ بە کڕینی دێپای زیانی زۆر بەر خەزێنەکەی بکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button