ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لەم بارەدا بارسا دەبێت بری 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ لیەرپووڵ ئامادە بکات

یاریگا- لیڤەرپووڵ هێشتا مافی وەرگرتنی بڕە پارەیەکی بەسەر بارسێلۆناوە ماوە لە فرۆشتنی فیلیپ کۆتینهۆ بە یانه کەتەلۆنییەکە.

بە گوێرەی زانیارییە ڕادیۆ کەتەلۆنیا بڵاوی کردۆتەوە، بلاوگرانا ناچارە بڕی 20 میلۆن یۆرۆ بە یانە ئینگلیزییەکە بدات ئەگەر هات و کۆتینهۆ 12 یارییتر بۆ بارسا ئەنجام بدات.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە زستانی 2018 بە بڕی 105 ملیۆن پاوەند لە ئانفیڵدەوە گواسترایەوە کامپ نو لەگەڵ پابەندبوونکردنی بارسێلۆنا بۆ زیادکردنی ئەو بڕە بۆ 142 ملیۆن پاوەند بەهۆی چەند مەرجێکیترەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە هاتە کایەوە لە نێو میدیای ئیسپانی کە سەرۆکە کاتییەکەی بارسا بڕیاری فرۆشتنی داوە لە گواستنەوەکانی زستانەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button