ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەندێکی نهێنی لە گرێبەستەکەی کۆتینهۆ ئاشکرا دەکرێت

یاریگا- سەرچاوە ئیسپانییەکان زانیاری نوێ و نەبیستراو لە بارەی گرێبەستەکەی فیلیپ کۆتینهۆ ئاشکرا دەکەن کاتێک ساڵی 2018 له لیڤەرپوولەوە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا.

یاریزانە بەڕازیلییەکە بە یەکێک لە خراپترین گرێبەستەکانی بارسا دادەنرێت کە بڕە پارەیەکی خەیاڵی (120 ملیۆن یۆرۆ)یان لە کڕینیدا خەرج کرد و بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە وێنەکەی پێشووتری پیشان بداتەوە و بۆتە یاریزانێکی یەدەگ. ئەو بڕە و،هەروەها ناچاربوونیان بە پێدانی 40 ملیۆنی زیاتر بە ڕێدز لە ئەگەری گۆڕانکارییەکان.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە بەندێکی تایبەت و نەزانراویتر لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەو دوو یانەیەدا هاتووە کە نابێ بارسا تا ساڵی 2021 هیچ یاریزانکێتری لیڤەربپوول بگوازنەوە.

مارکا باس لەوە دەکات کە مایکل ئێدواردزی بەڕێوبەری وەرزشی لیڤەرپوول پێداگری لە چەسپاندنی ئەو بەندە کردووە، دوای ئەو ئەزموونەی پێشووتر کاتێک یانە ئینگلیزیەکە نەیتوانی سوودی زیاتر لە خزمەتەکانی خافیێر ماسکیرانۆ و لویس سوارزێز بەهۆی گواستنەوەیان لەلایەن بارسێلۆناوە.

هەر بەهۆی ئەو خاڵەوە بووە کە کارگێڕی بارسێلۆنا نەیانتوانی هاوینی ڕابردوو جۆرجینۆ ڤیناڵدوم بگوازنەوە هەرچەندە خواستی یانەکە و یاریزانەکەش زۆر بوو بۆ ئەو مەبەستە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button