خوله‌کانی دیکە

یارییەکەی ئارسێنال و ئایندهۆڤێن دواخرا

یاریگا
یاری نێوان ئارسێنالی ئینگلیزی و ئایندهۆڤێنی هۆڵەندی لە گەڕی دووەمی یۆرۆپالیگ دواخرا.

ماڵپەری فەرمی یوێفا لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، بەهۆی مردنی شاژنی بەریتانیا و کەمی هێزە ئەمنیەکان لە لەندەنی پایتەخت بەبۆنەی بە خاک سپاردنی شاژن، بڕیاریانداوە یارییەکەی نێوان ئارسێنال و ئایندهۆڤێن دوابخرێت.

یوێفا کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەی دیاری نەکردووە و، چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتووی چارەنوسی یارییەکە یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button