ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مولەر: مانێ بەردەوام پێم دەڵێت پاس بە لیڤاندۆڤسکی نەدەیت

یاریگا
توماس مولەر، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کرد.

هێرشبەرەکەی باڤارییەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە بە پێکەنینەوە گووتی “ نزیکەی 10 رۆژە سادیۆ مانێ بە گاڵتە پێم دەڵێت ئاگاداربە بە هەڵە پاس بە لیڤاندۆڤسکی نەدەیت “. توماس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ راستە ئێمە هێرشبەری سەرەڕممان نیە، بەڵام لە هەمان کاتدا کێشە بۆ بەرامبەرەکەمان دروست دەکەین، چونکە دیارنیە ئامانجی پێشەوەمان چیە “.

مولەر لەبارەی پەیوەندیەکەی لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەڵێت “ ئێمە تاوەکو ئێستاش پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتری هەیە، بەڵام تەنها باس لە یاری گۆلف دەکەین “.

بابەتی زیاتر

Back to top button