ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یاریزانێکی بایرن میونشن تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ سەرجەم ئەندامان و یاریزانەکانی یانەکەیان، ئەنجامەکەی توماس مولەری یاریزانی یانەکەی پۆزەتیف دەرچووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی یانەکەیان دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشكی، دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بەم هۆیەوە کەرەنتین کراوە و تەندروستی باشە.

مولەر ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان لەگەڵ یانەکەی بەشداری 33 یاری کردووە و، توانیویەتی 10 گۆڵ و 22 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button