ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مولەر باشترینی مانگی رابردووی بۆندزلیگا دیاریکرا

یاریگا
توماس مولەر، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا وەکو باشترین یاریزانی رابردووی خولی وڵاتەکەی دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی بۆندزلیگای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، یاریزاناکەی باڤارییەکان توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکەیان، ئەو یاریزانە لەو مانگە لەگەڵ باڤارییەکان بەشداری سێ یاری کرد و، توانی گۆڵێک و سێ پاسی گۆڵ تۆمار بکات.

مولەر لە راپرسی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە رکابەری سەرەکی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هاوڕێکەی و، هەروەها ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بورووسیا دۆرتمۆند بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button