ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

خاوەنەکەی چێڵسی پلانی گەورەی داناوە

یاریگا
دوای کڕینەوەی پشکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەلایەن تود بۆیلی سەرمایەداری ئەمریکی و سەرەرای خەرجکردنی زۆرترین پارە لەم هاوینە، بەڵام ئەو لە ئەنجامەکان رازی نیە و دەیەوێت زستانی داهاتوو پارەیەکی زیاتر خەرج بکات.

دانکێن کاسێلز لە رۆژنامەی تایمز سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، خاوەنە نوێیەکەی بلوز بەهیچ شێوەیەک لە ئەنجام و ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی رازی نیە، سەرەڕای ئەوەی ئەم هاوینە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکان خەرجکردووە، بۆیە بازرگانە ئەمریکیەکە بڕیاریداوە بۆ مێرکاتۆی داهاتوو پارەیەکی زیاتر خەرج بکات.

هەفتەی رابردوو دوای دۆڕانەکەی چێڵسی لە یەکەم یاری وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ، توماس توخێل راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button