ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئەنچیلۆتی باس لە پێكانەكەی بێنزیما دەكات

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێكانەكەی كەریم بێنزیما لە ئەژنۆی لە یارییەكەی بەرامبەر سێڵتیك سەخت نیە.

سێلتیك لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

ئەنچیلۆتی دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا وتی: دوای هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پێكانەكەی مەترسیدار دەرناکەوێت، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین تا پشكنینی زیاتر ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕەنگە تەنها ئازار بێت، پێناچێت هیچ شتێک هەبێت بۆ ئەوەی نیگەرانی بین”.

لە كۆتایشدا ڕایگەیاند كە گۆڵكارەكەیان ئەمڕۆ چوارشەممە پشكنینی گرنگ ئەنجام دەدات كە تێیدا هەموو شتێك دەردەكەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button