ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: برایسوەیت پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە كرد

یاریگا-

یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی مارتن برایسوەیتی دانیماركی و هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا بۆ ڕیزەكانی یانەكەی پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

پێشتر هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ برایسوەیت بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بە ڕەزامەندی هەردوولا.

هەژماری فەڕمی ئیسپانیۆل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گرێبەستی برایسوەیتیان ڕاگەیاند.

برایسوەیت 58 یاری بە درێسی بارسێلۆناوە ئەنجامدا دوای ئەوەی لە لیگانێسەوە لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2020دا پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button