خوله‌کانی دیکە

بەپەلە: بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی سیلڤا پێشکەش کردووە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەو جەند کاتژمێرەی ماوە لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، دەیەوێت وەکو دوا هەوڵێک خۆی تاقی بکاتەوە بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

پێدرۆ ئالمێدا رۆژنامەنوسی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئەمڕۆ ئۆفەرێکیان بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت پێشکەش یانە ئینگلیزیەکە کردووە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیە و، چاوەڕێ وەڵامی یانەکە دەکەن.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو دوای یاریی مانچێستەر سیتی بەرامبەر نۆتینگهام بێرناردۆ سیلڤا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button