ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆبامیانگ باس لەو ڕووداوە دەكات كە بەسەریهات

یاریگا-

پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تووشی ڕووداوێك بوو لە ماڵەكەی خۆیدا.

دوای یاریەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤایادۆلید چەند كەسێك هێرشیانكردووەتە سەر ماڵەكەی ئۆبامیانگ و خۆی و خێزانەكەیان بەستووەتەوە و چەند شتێكی بەنرخیان بردوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئۆبامیانگ نووسیویەتی:

” سڵاو هاوڕێیان ، سوپاس بۆ هەموو نامەكانتان ، شەوی یەكشەممە هەندێك ترسنۆكی توند و تیژ هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەمان و هەڕەشەیان لە خێزان و منداڵەكانم كرد تەنها بۆ ئەوەی هەندێك شت ببەن ، چەناكەیان بریندار كردم بەڵام زوو باش دەبمەوە ، سوپاس بۆ خوا كە جگە لە من كەسی تر ئازاری جەستەی پێ نەگەشت ، تێگەیشتین لەوەی كە ڤیتر لە مالی خۆماندا پارێزراو نین ، بەڵام وەك خێزانێك بەسەر ئەوانەدە زال دەبین ، سوپاس بۆ هەموو پشتگیریەكانتان زۆر مانادەرە بۆ ئێمە ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button