ئه‌وروپائینگلتەرا

ئۆبامیانگ: لە سەرەتای کارکردنمدا وەک ڕاکەرێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم

یاریگا-

پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دانی بەوەدانا کە لە سەرەتای ژیانی تۆپی پێیدا هەندێک ناخۆشی بەسەردا هاتووە.

ئۆبامیانگ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “میترۆ”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، وتی: “زۆر ساتەوەختی خراپم بەسەر هاتووە، بەڵام نەك لەڕووی پێکانەوە “.

ئاماژەی بەوەشکردووە: باش بووم، بەڵام لە سەرەتای کارکردنمدا هەمووان تەنها وەک ڕاکەرێک باسی منیان دەکرد.

هەروەها ووتیشی: ئەوە ئازاری هەیە  چونکە دەزانیت لە کوێوە دێیت، دەزانیت کە بە زۆر شتدا تێپەڕیویت و هەمیشە هەموو هەوڵێک دەدەیت هەرچەندە هەندێک کەس تەنانەت لە یانەکەت دەڵێن کە تۆ باش نیت لە یاری تۆپی پێدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button