ئه‌وروپائیسپانیا

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی ماركۆس ئەلۆنسۆ

یاریگا-

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیا دواین پێشهاتەکانی سەبارەت بە گواستنەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری ئیسپانی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ڕیزەكانی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

دانوستانەکانی بارسێلۆنا لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئەلۆنسۆ راگیرا، بەهۆی تۆمارنەکردنی جول کۆندی تا شەممەی رابردوو، دوای تۆمارکردنی یاریزانە فەرەنسییەکە دووبارە دەست بە گفتۆگۆكان كرایەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، رائول ڤێردۆ، بریکاری یاریزانەکە لەگەڵ ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكە کۆبووەوە، بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر گرێبەستەکە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوەدەچن، هەروەها یاریزانەكە چاوەڕێی بانگهێشتکردنی بارسێلۆنا دەکات بۆ گەشتکردن بۆ ئیسپانیا، بۆ ئەوەی بە فەرمی پەیوەندی بە یانەكەوە بکات، دوای ئەوەی چێڵسی دەرگای رۆیشتنی بەڕووی یاریزانەكدا کردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button