ئەفریقائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: بە چەک هێرشكرایە سەر ئۆبامێیانگ

یاریگا
شەوی رابردوو دوای یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال ڤایادۆلید، چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی ئۆبامێیانگ هێرشبەری بلاوگرانا و هەرچی زێڕ و کەل و پەلی گرانبەهایە دزیویانە.

رۆژنامەی ئێل پایس بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو دوای یارییەکە چوار چەکداری دەمامکدار بە ئۆتۆمبێلی جۆری Audi A3 بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هێرشبەرە گابۆنیەکە و تووشی ئازاریان کردووە و هەرچی زێڕ و کەل و پەلی گرانبەها دزیویانە.

دوای روداوەکە پۆلیسی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە باری تەندروستی ئۆبامێیانگ و خێزانەکەی باشە و لێکۆلینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە چەکدارەکان دەستپێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button