ئینگلتەرا

جێرارد داوای هێندەرسۆن و ئۆبامێیانگ دەکات

یاریگا

جۆردان هێندێرسۆن لە لیڤەرپوول و پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ لە چێڵسی دوو ئامانجی ستیڤن جێرارد راهێنەری یانەی ئیتیفاقی سعودیەن.

ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ستیڤن جێرارد راهێنەری یانەی ئیتیفاقی سعودی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، لە پێناو بەهێز کردنی ریزەکانیان جۆردان هێندەرسۆن لە یانەی لیڤەرپوول و ئۆبامێیانگ لە ریزەکانی چێڵسی بگوازنەوە یانەکەیان.

هێندەرسۆنی تەمەن 33 ساڵ، گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز تاوەکو ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، هێشتا دیار نییە چۆن کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە داواکارییەکەی هاوڕێکەی پێشووی لە یانەی ئیتیفاقی سعودیە.

لەلایەکی دیکەوە هێرشبەرە گابۆنیەکەی بلوز لە یانەکەی دڵخۆش نیە و دەیەوێت یانەکەی لەم هاوینە جێبێڵێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ خولی سعودی ئەوەندە ئەستەم نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button