ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمشەو دوایین یاری ئۆبامێیانگ لەگەڵ بارسێلۆنا دەبێت

یاریگا
ئێمریک ئۆبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو دوایین یاری بێت لەگەڵ یانەکەی.

دەیڤید کوبس لە رادیۆی کاتالۆنیا بڵاویکردەوە، لەوانەیە هێرشبەرە گابۆنیەکەی بلاوگرانا ئەمشەو دوایین یاری بێت لەگەڵ یانەکەی و، پاشان بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی چێڵسی گەشتی ئینگڵتەڕا بکات.

ئۆبامێیانگ گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە، بەڵام کارگێری یانەکەی لە پێناو چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی، بڕیاریداوە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button