ئینگلتەرا

چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری ئۆبامێیانگ بێت

یاریگا

یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە دەستبەرداری ئۆبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەکەی بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز لە دانوستاندایە لەگەڵ یانە سعودیەکان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە گابۆنیەکەی، بەڵام دانوستانەکان نەگەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە یانەکانی ئەوروپاش ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئۆبامییانگ، بەڵام مووچە زۆرەکەی ئەو یاریزانە بۆیان بووەتە کێشە، هەر ئەمەش وایکردووە یانە لەندەنیەکە لەگەڵ یانە سعودیەکان دانوستان بکات بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارەکەی.

ئۆبامێیانگ گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی ماوە، بەڵام ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری نوێی یانەکە ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدا نیە، هەربۆیە یانەکە هەوڵی دەستبەرداربوونی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button