ئه‌وروپائیسپانیا

هیچ رۆژێک بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید گونجاو نیە

یاریگا
دیێگۆ مارتینێز، راهێنەری یانەی ئیسپانیۆل لەبارەی رووبەرووبونەوەی ریال مەدرید لە گەڕی چوارەمی لالیگا دەڵێت ئەوان پێویستیان بە چانسێکی باش هەیە بۆ بردنەوە.

راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەمشەوی یانەکەی دەڵێت “ بۆ بردنەوە بەرامبەر شاهانەکان پێویستیمان بە چانسێکی باش هەیە و ئەگەر لە رۆژی خۆمان بین دەتوانین براوە بین، هەرچەندە هیچ رۆژێک بۆ یاری کردن بەرامبەر ئەو یانەیە گونجاو نیە “.

ریال مەدرید و ئیسپانیۆل ئەمشەو لە گەڕی چوارەمی لالیگا کاتژمێر یازدە بە کاتی هەولێر رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button