ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکە دەستپێکردووە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای گواستنەوەی پێنج یاریزانی نوێ لەم هاوینە، ئەمجارەیان دەیەوێت تراورێ بەرگریکاری راستی یانەی رێنی فەرەنسا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لێکیپی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریکارەکەی یانە فەرەنسیەکە گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە و، پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری رازی بوونی یانە فەرەنسیەکە، ئەو یاریزانە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزان پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە تراورێ تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و، یانە فەرەنسیەکەش ئامادەیە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.

Back to top button