ئه‌وروپائیسپانیا

تراورێ بە میدیاکان ناسێندرا

یاریگا
ئاداما تراورێ، یاریزانی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی بە میدیاکان ناسێندرا.

دوێنێ چوارشەممە ئاداما تراورێ یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکان ناسێندرا. یاریزانە ئیسپانیەکە بلاوگرانا بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ لە یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگلیزیەوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە بارسا کردووە.

تراورێ دوای ناساندنی وەکو یاریزانی نوێ یانەی بارسێلۆنا، خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا راگەیاند.ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت و بۆ یاری داهاتووی یانەکەی دەتوانێت ئامادەبێت.

Back to top button