ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئامانجێکی نوێی هەیە لە پریمەرلیگ

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا  پەیوەندی بە خۆرخی میندێزەوە دەکات بۆ گواستنەوەی ئەداما تراوری.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، بارسا قسەی لەگەڵ بریکارەکەی کردووە تاوەکو بزانن دەتوانن ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن یاخود نا. هەرچی یانەی وۆڵڤەرهامپتنی خاوەنی یاریزانەکەشە ئەوان رەزامەندن بە فرۆشتنی بە نرخێکی دەورووبەری ٢٠-٢٥ ملیۆن پاوەند.

سەرچاوەکە دەڵێت ئەم هەفتەیە مێندیز بەرەو ئینگلتەرا گەشتی کردووە و رەنگە پەیوەندی بەم باسەوە هەبێت.

ئەداما ناسنامەی ئیسپانیە و دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیای بارسایە بەڵام دواتر گوێزرایەوە بۆ ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button