
یاریگا –
میکێل ئارتێتای راهێنەر لەبەردەم نووسینەوەی مێژوویەکی بێ وێنەیە بۆ ئارسیناڵ کە بردنەوەی تەنها چوار یاری دیکە لەم وەرزە، دەیکاتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و هەروەها پرێمەرلیگیش.
ئارتێتا کە ساڵی 2019 پۆستی راهێنەرایەتی گەنەرزی وەرگرت، تا ئێستا تەنها جامی یەکێتی ئینگلتەرای بۆ یانە لەندەنیەکە بردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا جێی متمانەی کارگێڕی یانەکەیە بەو پرۆژە دوورمەودایەی کە هەیانە.
میکێل هاوینی ئەو گرێبەستە سێ ساڵیەی بەسەردەچێت کە مانگی سێپتەمبەری 2024 نوێی کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئارسیناڵ ئەم هاوینە ئۆفەرێک پێشکەشی راهێنەرە ئیسپانیەکە دەکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
سەبارەت بەوەی ئایا کارگێڕی تۆپچییەکان مەرجیان هەیە بۆ ئارتێتا ئەم وەرزە بە نازناوە گەورەکان شادیان بکاتەوە، رۆمانۆ نووسیویەتی پلانەکەی ئارسیناڵ هەر لە مانگی مارسی ئەم ساڵ دارێژراوە بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی کۆتایی وەرزەکە. ئەوە لەگەڵ ئەو راستیەی کە ئارتێتا هۆشی تەواوەتی لای نازناوەکانە، بەڵام خۆشەویستیەکی زۆری هەیە بۆ پرۆژەکانی یاکەنەی.
🚨 Understand Arsenal are planning to offer Mikel Arteta a new contract in the summer.
Plan already decided in March regardless of end of the season results.
Arteta wants to focus on titles now but in love with Arsenal project and looking forward to talks.
Deal on soon. ❤️🤍 pic.twitter.com/27umSpShJL
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 6, 2026



