خوله‌کانی دیکە

ڤاینالدۆم نزیکەی شەش مانگ دووردەکەوێتەوە

یاریگا
جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە راهێنانەکانی یانەکەی تووشی بووە، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی گورگەکان لە راهێنانەکانی یانەکەی لە قاچی چەپی تووشی شکان بووە و بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت نزیکەی 4 تاوەکو 6 مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

رۆژنامەنوسەکە باسی لەوەش کردووە، تیمی پزیشکی رۆما بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پزیشکی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی هۆڵەندا بڕیار لەسەر چارەسەرییەکانی ڤاینالدۆم دەدەن.

Back to top button