ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ڤاینالدۆم تووشی پێکانێک قورس بووە

یاریگا
جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی پێکان سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شازادەکان بەهۆی پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر برێست لە ئەژنۆی چەپی لە لیگ وەن تووشی بووە، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە تاوەکو ئێستا یانەکەی وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بە گوێرەی جۆری پێکانەکەی ئەو یاریزانە پێویستی بە سێ هەفتە پشوو هەیە.

Back to top button