ئه‌وروپائیسپانیا

بەرێوەبەری کارەکانی ڤایناڵدۆم لە بارسێلۆنایە

یاریگا
جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و وەرزی داهاتوو درێسی یانەیەکی دیکە لەبەر دەکات و یەکێک لەو یانانەش کە گرنگی بەو یاریزانە دەدات، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ پێش ئەوەی خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا لەگەڵ رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەی کۆ ببێتەوە، چاوی کەتووە بە بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکاری هۆڵەندی و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە لەسەر داوای راهێنەری ئەو یانەیە، درێسەکەیان لەبەر بکات، ئەمە لە لە کاتێکدایە دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە ئارەزووی یاری کردن بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاش دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە گرێبەستەکە لەسەر داوای رۆناڵد کومانی راهێنەری بارسێلۆنا، واتە ئەگەری مانەوەی ئەو راهێنەر لە یانەکەی مسۆگەر دەبێت و دوور ناخرێتەوە.

Back to top button