ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا گواستنەوەی یەکەم یاریزانی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەدات و چاوەڕێ دەکرێت یەکەم گواستنەوەی هاوینی داهاتووی ئەو یانەیە بێت.

ماڵپەری Football Insider بڵاویکردووە کارگێری بارسا بەم دواییە پەیوەندیان بە ناوەڕاستکارەکەی لیڤەرپوول کردووە و ئەو یاریزانە بە رێژەی %95 بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە دەکات، تەنها ماوە هەردوولا لەسەر موچەی ساڵانە رێک بکەون.

ڤاینالدۆم تەنها ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە ماوە و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لە پێناو پەیوەندی کردن بە بارسێلۆنا نوێ بکاتەوە.

Back to top button