خوله‌کانی دیکە

دیپای کێشە بۆ بەرپرسانی یوڤێنتوس دروست دەکات

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیەوە بکات، بەڵام داوای مووچەیەکی زۆر دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هێرشبەرە هۆڵەندیەکە بلاوگرانا رازی بووە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە داوای مووچەیەکی خەیاڵی کردووە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکەی دوو دڵ کردووە لە گواستنەوەی.

دێپای هەفتانە لە یانەی بارسێلۆنا نزیکەی 200 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و، تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button