ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە ڕاهێنانەكان

یاریگا-

ئەمڕۆ چوارشەممە دانی کارڤاخال و رۆدریگۆ پەیوەندییان بە مەشق و راهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، دوای ئەوەی لە پێکان چاکبوونەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی نزیك لە یانەی شاهانە ئەوان ئامادە دەبن بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سێلتاڤیگۆ، کە بڕیارە شەممەی داهاتوو یاریەكە ئەنجام بدرێت، لە گەڕی دووەمی یاریەكانی خولی ئیسپانیا، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ یانەكە.

گەڕانەوەی كارڤاخال بۆ مەشق و راهێنانەكان دوای چاكبوونەوەی دێت لە سوڕانی پاژنەی پێی راستی ، لە بەرامبەردا رۆدریگۆ بە تەواوی چاک بووەوە لە ئازاری ماسولکەی کە لە رانی ڕاستیدا بەدەستیەوە دەیناڵاند.

ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی یەكەمی لالیگادا ڕووبەڕووی ئەلمیریا بوویەوە ویاریەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button