خوله‌کانی دیکە

یوڤێنتوس لەگەڵ دیپای گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و، لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتونەتە رێکەوتن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە لەگەڵ خودی یاریزانە هۆڵەندیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و، دەیانەوێت ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەنیە بەخۆرایی دەستبەرداری هێرشبەرەکەی بێت و دەیانەوێت بەرامبەر ئەو یاریزانە پارەیەکی باشیان دەست بکەوێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بە داهاتەکەی مێمفیس دیپای، کێشەی تۆمار کردنی ناوی جولیس کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button