یاریگا–
ئەمڕۆ لە هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگ یانەکانی ئارسێنال و مانچێستەر سیتی بردنەوەیان بەدەستهێنا.
مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یاریگای خۆی میوانداری بۆرنمۆس کرد و، یارییەکەشیان بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بردەوە. گۆڵەکانی ستیزن لە رێگەی گۆندوگان و دی برۆینی و فیل فۆدین و بەرگریکاری بەرامبەر تۆمار کران.
ئارسێنالیش لە یاریگای خۆی میوانداری لێستەر سیتی کرد و ئەوانیش چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەیان بەدەستهێنا. گابریێل خێسوس دوو گۆڵ و گرانیت شاکا و مارتینێلی تۆمار کران.