ئه‌وروپا

كاسیمیرۆ: لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید ناچارمان دەکات نازناوەکان بەدەست بهێنین

Captain Korek

یاریگا-

کاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا.

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بردەوە.

کاسیمیرۆ لەمیانی لێدوانەکانی دوای یاریەكەدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ووتی: “نازناوێکی گرنگە بۆ ئێمە ، ئەم یانەیە بەم شێوەیە لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات، گرنگە بە بردنەوەیەک وەرزەکە دەستپێبکەین، هەروەها پێموایە ئێمە شایەنی سەرکەوتنین و دەبێت ئاهەنگ بگێڕین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ریال مه‌درید هه‌میشه‌ پاڵێوراوه‌ بۆ بردنەوەی نازناوه‌كان، ئه‌م دروشمه‌ش هه‌میشه‌ ناچارت ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن و هه‌موو شتێك له‌ نێو یاریگادا ئەنجام بدە‌یت، یانه‌كه‌ دەبێت بردنەوە بەدەست بهێنێت هەلومەرجەكە هەرچۆنێك بێت.

سەبارەت بە گرێبەستە نوێیەکان، چوامینی و رودیگەر، كاسیمیرۆ ووتی: “ڕاستە ساڵی ڕابردوو یاریزانی کوالیتی بەرزمان هەبوو، ئەمساڵیش یاریزانان پەیوەندییان پێوە کردین کە هاوكاریەكی زۆرمان دەکەن و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یاری دەکەن”.

لە کۆتاییدا باسی لە کەریم بێنزیما کرد: ئەو نەگۆڕاوە، هەمیشە باسمان لەوە کردووە کە باشترین هێرشبەری جیهانە، لەم دوو ساڵەشدا هەنگاوێکی ناوە بۆ پێشەوە بۆ یارمەتیدانی یانەكە، هەروەها ڕوونە کە ئەو خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە، چونکە کەس لە نزیکیەوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button