ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما ڕائولی تێپەڕاند و لە كریستیانۆ نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەكەی ڕائول گۆنزالیزی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانە شاهانەكەی تێپەڕاند.

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بردەوە.

گۆڵەكانی ڕیاڵ لەلایەن داڤید ئالابا لە خولەكی 37 و كەریم بێنزیما لە خولەكی 65 تۆمار كران.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە بێنزیما كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیاندە 324 گۆڵ و پێش ڕائول گۆنزالیز كەوت و بوو بە دووەم گۆڵكاری مێژووی یانە شاهانەكە.

كریستیانۆ لە پلەی یەكەمدایە بە تۆماركردنی 450 گۆڵ و بێنزیما لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button