
یاریگا –
بەفەرمی براوەی خەڵاتی زامۆرا، کە ساڵانە دەدرێت بە باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیسپانی، راگەیەندرا.
خوان گارسیای بارسێلۆنا براوەی ئەم وەرزەی 2025/2026 بوو کە لە یەکەم وەرزیدا دوای جێهێشتنی ئیسپانیۆل و پەیوەندیکردنی بە بارسا، ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کرد کە هۆکارێک بوو بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی لەلایەن بلاوگرانا.
بەشێک لە پێگە و سەرچاوە فەرمیەکان، بەتایبەت ئەوانەی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە بڵاویانکردەوە کە گارسیا بووەتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی توانی لە کۆی ئەو یاریانەی لەم وەرزەی لالیگا ئەنجامیدا، لە 15یاندا کلین شیت بکات.
🚨🚨🚨 OFFICIEL : JOAN GARCIA REMPORTE SON PREMIER TROPHÉE ZAMORA 🔥🔥🔥
▫️30 matchs
▫️21 buts encaissés
▫️75 arrêts
▫️15 clean sheets
▫️797 passes réussiesLe meilleur gardien de la saison 🫡 pic.twitter.com/80kJRzFSuE
— 𝗙𝗖𝗕 (@BarcaFRNews) May 23, 2026



