یاریگا-
کاربەدەستانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو یاریزانانەی ڕیزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵن لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا لە هەژماری خۆیدا نوسیویەتی “بارسێلۆنا خولێكی نوێی گفتوگۆ ئەنجام دەدات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەنووسی هەر دوو یاریزان پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ و مێمفیس دیپای”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چێڵسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر گواستنەوەی ئۆبامیانگ، له كاتێكدا بارسا چاوه‌ڕێی ئۆفەری فه‌رمی ده‌كات، هەروەها دیپای له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به بۆنده‌كه‌ی و رۆیشتنی بۆ یوڤێنتوس.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت لە وەرزی نوێ‌دا تەنها یەک هێرشبەر (ئۆبامیانگ یان دیپای) بهێڵنەوە.
یانە كەتەلۆنییەكە لە هێڵی هێرشبردندا گرێبەستی لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و رافینیا واژۆکردووە، جگە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی عوسمان دێمبلی و هەروەها چاکبوونەوەی ئەنسۆ فاتی لە پێکان.