ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی خێتافێ V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 32 لالیگای ئیسپانیا خێتافێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بەكاتی هەولێر خێتافێ لە یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنا دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

شەوی رابردوو ریال مەدرید لەگەڵ ریال بێتیس یەكسان بوو ئەگەر ئەمشەو بارسێلۆنا بیباتەوە جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 11 خاڵ بەرزدەبێتەوە.

خێتافێ لەم وەرزەی لالیگاد ئاستێكی بەرز پێشكەشدەكات و هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكانی وەرزی داهاتوو دەدات.

لە كۆی 32 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە كۆی 32 یاریی 27 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

خێتافێ بە بێ رۆمێرۆ، مایۆرال، مارتن و خوانمی رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بارسێلۆنا بە بێ ئێریک گارسیا، لامین یامال، رافینیا، بێرنال، كریستێنسن و چێزنی رووبەرووی خێتافێ دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی خێتافی

سۆریا

بۆسیلی، دوارتی، كیكۆ، ئەبقار، ئیگلیسیاس

مێلا، ئارامباری، ریڤێلس

ڤازكوێز، ساتریانۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، مارتن، كوبارسی، بالدێ

پێدری، دی یۆنگ

بەرداخچی، ئۆلمۆ، لۆپێز

فێران تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button