ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

گڵۆپی سەوز بۆ فابریگاس؛ جادووگەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی؟

سەرۆکی کۆمۆ هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی بلووز دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی دوای دوورخستنەوەی لیام رۆسنیۆر بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە، بەدوای راهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، ناوی سیسک فابریگاس، ئەستێرەی پێشووی یانەکە و راهێنەری ئێستای کۆمۆ، وەکوو بژاردەیەکی بەهێز لە نێو دەستەی کارگێڕیی چێڵسی دەهێنرێت.

راهێنەرە ئیسپانییە تەمەن 38 ساڵانەکە لە ئیتاڵیا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردووە. دوای ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی کۆمۆی گرتە ئەستۆ، فابریگاس توانیویەتی یانەکە بگەیەنێتە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و قۆناخەکانی کۆتایی جامی ئیتاڵیا.

سەرەڕای رۆڵە گرنگەکەی فابریگاس لە سەرکەوتنەکانی کۆمۆ، سوارسۆی سەرۆکی یانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە رێگری لە خەونی چوونە ستامفۆرد بریجی راهێنەرەکە ناکەن.

سوارسۆ بە رۆژنامەی City AMـی  راگەیاند؛

ئەگەر ئەوە دڵخۆشی دەکات، ئەوە بڕیاری خۆیەتی. هەمیشە دەتەوێت کارمەندەکانت بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵت بمێننەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو موڵکی ئێمە نییە و ئازادە ئەگەر بیەوێت بچێتە چێڵسی.

سوارسۆ ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە چوون بۆ لەندەن مانای پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی فابرyگاس نییە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە. فابریگاس ئێستا خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی یانەی کۆمۆیە لەگەڵ تیێری هێنری. لەبەر ئەوەی چێڵسی رکابەری یانە ئیتاڵییەکان ناکات، سوارسۆ ئاماژەی بەوەدا کە شتێکی لۆژیکییە فابریگاس پشکەکانی خۆی بهێڵێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button