ئاسیاگرنگترینمۆندیال

گۆڕانکاری بەسەر وادەی دەستپێکردنی مۆندیالی 2022 دەکرێت

یاریگا
مۆندیالی 2022ـی قەتەر بڕیارە مانگی یازدەی ئەمساڵ بکرێت و رێکخەرانیشی گۆڕانکاری لەسەر کاتی یاریی کرانەوەی مۆندیال دەکەن و یارییەکە رۆژێک پێشخراوە.

رۆژنامەی Theathletic بڵاویکردەوە، سەرەتا بڕیاربوو 21ـی مانگی یازدە بە یاری نێوان هۆڵەندا و سەنیگال مۆندیالی قەتەر دەست پێ بکات، بەڵام وڵاتی میواندار داوای کردووە بە یاری هەڵبژاردەکەیان مۆندیال دەست پێ بکرێت، بۆیە فیفا دەیەوێت گۆڕانکاری بەسەر وادە و هەڵبژاردەکان بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەم شێوەیە مۆندیالی قەتەر رۆژێک پێش دەخرێت و رۆژی 20ـی مانگی یازدەی ئەمساڵ بە یاری نێوان هەڵبژاردەی قەتەر و ئیکوادۆر مۆندیالی 2022 دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button