ئه‌وروپائیسپانیا

پیکێ ئامادەیە بێ بەرامبەر یاری بۆ بارسێلۆنا بکات

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکەی، ئامادەیە بێ بەرامبەر یاری بۆ یانەکەی بکات.

سانتی خێمینێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی کارگێری بلاوگرانا داوای لە بەرگریکارەکەیان کرد بەهۆی کێشە داراییەکان مووچەکەی کەم بکاتەوە، ئەو یاریزانە یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە وەکو هاوکاری ئامادەیە بێ بەرامبەر یارییان بۆ بکات.

رۆژنامەنوسی ئیسپانیەکە بڵاویشی کردووەتەوە کارگێری بارسێلۆنا ئەو ئۆفەرەکەی جێرارد پێکێ رەتدەکەنەوە و یاریزانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە تەنها داواکارییەکەیان جێ بەجێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button