ئه‌وروپائیسپانیا

برایسوەیت مەرجێك بۆ ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا دادەنێت

یاریگا-

پەیوەندی نێوان مارتن برایسوەیتی دانیمارکی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا و ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەكە تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا.

گرێبەستەکەی ئێستای برایسوەیت لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بەڵام ئیدارەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئێستا بیفرۆشێت یان گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی “سپۆرت”، برایسوەیت رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و دەیەوێت موچەی تەواوی ئەو كاتانەی كە گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە وەربگرێت.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشبەرە دانیمارکییەکە زۆر توڕەیە و پێی وایە چانسی یاریكردنی لە یانەكە بەدەست نەهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button