ئه‌وروپائیسپانیا

دواین زانیاری سەبارەت بە داهاتووی دیپای

یاریگا-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە داهاتووی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنا، لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستادا ئاشکرا کرد.

ناوی دیپای بە جێهێشتنی یانەی بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ دووانەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و ڕافینها کرد و گرێبەستی عوسمان دێمبێلی نوێکردەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، یانەی یوڤێنتوس وەك یەكەم پاڵێوراوی دەمێنێتەوە بۆ گواستنەوەی دیپای، بۆ ئەوەی جێگای رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا و پاولۆ دیبالا بگرێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكرا كرد، کە کۆبوونەوەیەکی داهاتوو هەیە لە نێوان نوێنەرانی یاریزانەکە و بەرپرسانی یوڤێنتوس، بۆ ئاگاداربوون لە هەڵوێستی دیپای سەبارەت بە یاریکردن لە ئیتاڵیا، هەروەها مەرجە کەسییەکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button