خوله‌کانی دیکە

کێشە دەکەوێت نێوان کارگێری بارسێلۆنا و راهێنەرەکانی درووست دەبێت

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەکەی دەدات، لە بەرامبەردا راهێنەرانی یانەکە داوای چوونی ئەو یاریزانە و گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری بلاوگرانا و دەستەی راهێنەرانی یانەکە بونەتە دوو بەرە لەسەر کەیسی ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەکەیان، راهێنەرەکان پێیانوایە هاوتنی ناوەڕاستکارە پۆرتوگاڵیەکەی ستیزن بۆ یانەکەیان باشترە لە مانەوەی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە، بە پێچەوانەوە کارگێری یانەکە بیردەکاتەوە.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا لەو بڕوایەدا گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا وەکو گواستنەوەی کۆتینیۆ سەرکەوتوو نابێت، بۆیە بڕیاریانداوە دەستبەرداری دی یۆنگ نەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button