ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێڤەرتۆن كاپتنەكەی وۆلڤەر هامبتۆنی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ کۆنەر کۆدی کاپتنی یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن ڕاگەیاند بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز.

کۆدی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی ئیڤەرتۆن وتی: پەیوەندیکردن بە ئیڤەرتۆنەوە سەرسوڕهێنەرە، هەر کە بیستم ڕاهێنەر و خودی یانەکە هەیە ئارەزوویان لە گواستنەوەم هەیە، بەڕاستی ویستم یەکسەر بەشێک بم لەو کارە ، من لە لوتكەی دڵخۆشیدام.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ شاره‌كه‌دا گه‌وره‌ بووم و یانه‌كه‌ ده‌ناسم، چه‌ند گه‌وره‌یه‌ و بۆ هانده‌ران مانای چییه‌.

لە کۆتاییدا وتی: من لێرەم بۆ ئەوەی هەموو شتێک لە توانامدا بێت پێشكەشی بكەم، گرنگە تا لە توانامدا بێت کاربکەم بۆ یارمەتیدانی هاوڕێکانم، یارمەتی یانەکە بدەم بۆ پێشکەوتن و تا هاندەران هەست بە شانازی بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button