ئینگلتەرا

ئێڤەرتۆن و نۆتینگهام سزا دەدرێن

یاریگا

کەمێک لەمەوبەر ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا پشت ڕاستیکردەوە، هەردوو یانەی ئێڤەرتۆن و نۆتینگهام؟ـ، یاسای دارایی خاوێنیان پێشێل کردووە بۆیە ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبنەوە.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بوو کاتێک ئەنجومەنی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە، یانەی ئێڤەرتۆن یاسای دارایی خاوێنی پێشێل کردووە بۆیە بڕیاریانداوە 10 خاڵ  لەم یانە کەم بکرێتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە یانەی ئێڤەرتۆن لە بەیاننامەیەکی فەرمی هەموو ئەم هەواڵانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان بە فرۆشتنی ڕیچالیسۆن بەرامبەر 65 ملیۆن یۆرۆ, هیچ یاسایەکی دارایی خاوێنیان پێشێل نەکردووە، هەروەها بە وەرگرتنی بیمە بۆ دروستکردنی یاریگاکەیان هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە و تووشی هیچ کێشەیەکی یاسای دارایی خاوێنیش نابن.

هەروەها یانەی نۆتینگهام ئەو یانەیەش بەنهەمان شێوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەرکەوت کە ئەو یانەیەش یاسای دارایی خاوێنیان پێشێل کردووە، بۆیە ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت، ئەو یانەیەش هاوشێوەی ئێڤەرتۆن 10خاڵیان لەم وەرزی پریمەرلیگ لێ کەم بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button