ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: چێڵسی خراپترین یانەی پریمەرلیگە لە 2023 دا

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئێوارەی ئەمڕۆ بە شکستێکی تازە، ئامارێکی ئابڕووبەری تۆمارکرد.

چێلسی لە 16هەمین هەفتەی پریمەرلیگدا 2-0 بەرامبەر ئێڤەرتۆن دۆڕا، ئەمەش سێهەم شکستی یانەکەیە لە کۆتا چوار یاریدا. قەیرانەکەی چێڵسی کاتیی نیە و بەدرێژایی ساڵی 2023 ئەو یانەیە لە کێشەدایە.

پێگەی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردی تۆپی پێ بڵاویکردووەتەوە، چێلسی لە 39 یاری پریمەرلیگ لە رۆژمێری ساڵی 2023دا تەنها 39 خاڵی کۆکردووەتەوە. ئەمەش ئەو یانەیە دەکاتە خاوەن کەمترین خاڵ لە نێو سەرجەم یانە بەشداربووەکانی خولەکە لە نێو ئەو یانانەی لە وەرزی ئەمساڵ و پارساڵدا بەشدارییان کردووە و لە 2023دا یارییان کردووە.

دۆڕانەکەی ئەم ئێوارەیەی بلوز، ئەو یانەیەی دابەزاند بۆ ریزبەندی 12هەمی پریمەرلیگی وەرزی ئەمساڵ. لە بەرامبەردا ئێڤەرتۆن سەرەڕای ئەوەی بەهۆی سزادانەوە 10 خاڵییان لێکەم کرایەوە بە 13 خاڵ لە پلەی 17هەمدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button