ئه‌وروپائیسپانیا

وردەكاری ڕێككەوتنەكەی بارسێلۆنا و ئەلۆنسۆ

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە كۆتایهێنان بە گرێبەستی ماركۆس ئەلۆنسۆ یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

فابریزۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بەمنزیكانە بارسێلۆنا گرێبەستی ماركۆس ئەلۆنسۆ ڕادەگەیەنێت و گفتۆگۆكان لە قۆناغی كۆتاییدان و تەنها چەند وردەكاریەكی بچوك ماوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد ئەلۆنسۆ دەیەوێت بە زووترین كات پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوەشكرد بارسێلۆنا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە دەگوازێتەوە ڕیزەكانی.

ئەلۆنسۆ 211 بە درێسی چێڵسیەوە ئەنجامداوە و 29 گۆڵی تۆمار كردووە و 23 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button